نەواف حەسەن: دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا، شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ پەیەدە

 	 نەواف حەسەن: دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا، شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ پەیەدە
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەڵێ، بڕیاری دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا، تەنیا ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە شەڕیان لێیە و ئەو ناوچانە ناگرێتەوە كە پەیەدەیان تێدا دەستەڵاتدارە، لەبەر ئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەیەدە بە بەشێك لە رژێم ھەژمار دەكات، ئەمەیش شەرمەزارییەكی زۆر گەورەیە بۆ پەیەدە.

(نەواف حەسەن)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بڕیاری لەسەر داوە، بۆ راگرتنی شەڕە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریادا، كە ئەمەیش ھەنگاوێكە بۆ چارەكردنی قەیرانی سووریا و، تەنیا ئەو ناوچانەیش دەگرێتەوە كە شەرَیان لێیە.

ئەوئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا گوتیشی، "رەتكردنەوەی ئەو بڕیارە لەلایەن پەیەدەوە، بۆ ئەوەیە كە ھەست بە شەرمەزارییەكی گەورە دەكەن، چونكە ئەو بڕیارە ناوچەكانی ئەوان ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی لە بڕیارەەدا جەخت كراوەتەوە كە، پەیەدە بەشێكە لە رژێمی سووریا، بۆیە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناوچەكانی ئەوانی وەك ناوچەی ئارام دانەناوە، لەبەر ئەوەی تاوەكو ئێستا شەڕ لە نێوان رژێم و پەیەدەدا نەبووە، بەمەیش بۆ ھەموو دنیا ڕوون بووەوە كە، پەیەدە بەشێكە لە رژێمی سووریا".

(رەشید) ڕوونیشی كردەوە، "ئێمە وەكو ئەنەكەسە لەگەڵ ئەوەداین شەڕ لە سووریا راگیرێت، لەبەر ئەوەی تاوەكو شەڕ ھەبێت، چارەكردنی كێشەكە زۆر ئەستەمە، بەڵام داوا دەكەین لە چوارچێوەی چارەكردنی پرسی سووریادا، داواكارییەكانی كوردیش جێبەجێ بكرێن و مافەكانیان دابین بكرێت".

ئەمەیش لە كاتێكدایە، رێككەوتنێك لە نێوان توركیا و ئێران، ڕووسیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریادا كراوە كە چوار ناوچەی ئارام لە سووریا دروست بكرێن و، رێككەوتنەكەیش چووەتە واری جێبەجێكردنەوە.
kdp-
Top