"شوان محەممەد، وەك بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دەستبەكار دەبێت"
(شوان محەممەد تەھا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "لەلایەن پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە وەكو بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا دیاری كراوم، بۆ ئەو مەبەستەیش فەرمانی دەستبەكاربوونم دەرچووە و، بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم حەفتەیە دەستبەكار بم".
لای خۆیشیەوە، كارگێڕی رێكخستنی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا (ئیسماعیل سایەمیر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئێمە وەكو لق ئاگادار كراوینەتەوە كە گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقدا دەكرێت و (شوان محەممەد تەھا)ـیش بۆ ئەو پۆستە دیاری كراوە و بڕیارە ئەم حەفتەیە دەستبەكار بێت".
kdp-
