كچێكی دیكەی ئێزدی ڕزگار كرا

 	 كچێكی دیكەی ئێزدی ڕزگار كرا
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كچێكی دیكەی ئێزدی لە مووسڵ ڕزگار كرا.

(ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''كچێكی دیكەی ئێزدی بە ناوی (فریال)، كە لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠١یە و خەڵكی گوندی حەردانی سەر بە شارۆچكەی شنگالە، لە گوندێكی نیزیك مووسڵ ل ڕزگار كرا و ڕادەستی ماڵباتەكەی كرایەوە.''

(دەخیل) گوتیشی: ''سوپاسی هەموو كەس و لایەنێك دەكەین، كە هاوكاری دەكات بۆ ڕزگاركردنی ئەو كچ و دایكانەی لە دەستی داعشدا ماون.''
kdp-
Top