سووریا بەسەر چوار ناوچەی هێمندا دابەش دەكرێ
ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌ستانه، ئاشكرای كردووه كه دروستكردنی 4 ناوچه‌ی هێمن له سووریا گەره‌نتییه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ناوچه‌یه‌كی ئارام دروست بكرێت، واته ئه‌و 4 ناوچه هێمنه ببێته ناوچه‌یه‌كی ئارام.
به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌ستانه بۆ دروستكردنی 4 ناوچه‌ی هێمن ره‌ت ده‌كاته‌وه.
عوسمان ئه‌بو زیاد نوێنه‌ری ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی (رۆیته‌رز) پێی وایه ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سووریا دابه‌ش بكرێت، بۆیه دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌و گوتوویه‌تی "هه‌ر رێككه‌وتنێك ببێته هۆی ئه‌وه‌ی گره‌نتی ئاسایشی ئێران بپارێزێ و له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران بێت، ئێمه دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و له‌گه‌ڵیدا نین".
ڕێكخراوی په‌یه‌ده‌ی باڵی رۆژئاوای پەكەكەش پێشنیاری دروستكردنی ناوچه‌ی هێمن له سووریا به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌زانێت و ده‌ڵێن تاوانه به‌رامبه‌ر به ئێمه.
ئیبراهیم ئیبراهیم گوته‌بێژی پەكەكە لە رۆژئاوا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا، كه دروستكردنی 4 ناوچه‌ی هێمن دابه‌شكردنی سووریایه له‌سه‌ر بنه‌مای تایفی، بۆیه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڤلادمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (تاسس)ـی رووسی، ئاشكرای كردووه كه له‌و 4 ناوچه هێمنه‌ی پێشنیار كراوه دروست بكرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی تێدا بفڕێت.
پوتین گوتوویه‌تی "ناوچه‌ی هێمن به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته جێگه‌ی فڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانان بۆ لێدانی داعش، ئه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه باس كراوه و رێكه‌وتنیشی له‌سه‌ر كراوه، به تایبه‌ت فڕ‌وكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا بۆی نییه له‌و ناوچه هێمنه‌ی دروست ده‌كرێت بفڕێت".
ئەوەشی گوتووە كه تاكه شوێن بۆ فڕینی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ لێدانی داعش عێراقه و له‌وێ زیاتر هیچ شوێنێكی دیكه نییه.
باسنيوز
