وادەی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا درێژ کرایەوە

 وادەی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا درێژ کرایەوە
یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆ، بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە زانکۆی سەلاحەدین، ئاماژە بەوە دەدات کە ماوەی یەک ھەفتە بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا درێژ کرایەوە.

د.مستەفا عەتار، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە زانکۆی سەلاحەدین، ڕایگەیاند: "کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 4/5/2017 بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا درا، لەھەمان کاتدا ماوەی تاقیکردنەوەکانی ماستەر لە 14/5وە بۆ 21/5/2017 دواخرا، لەگەڵ ئەوەش دا تاقیکردنەوەکانی دکتۆرا لە 16/5 بۆ 22/5/2017 دواخراوە".

ئەو یاریدەدەرەی سەرۆکی زانکۆ، ئەوەشی خستەڕوو: "بەھۆی پشووی زۆرەوە لە ئەو کاتەی بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا دانرا بوو، ماوەکەی درێژکراوەتەوە".












باسنیوز












Top