ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: سەرکردایەتییمان ھەرچیمان پێ بڵین لەگەڵ رای ئەوان داین

 ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: سەرکردایەتییمان ھەرچیمان پێ بڵین لەگەڵ رای ئەوان داین
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوان وەک فراکسیۆنی پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەگەڵ ھەر بڕیارێک داین کە سەرکردایەتییان بیدات.

ڕەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، لە لیستی برایەتی و پێکەوەژیان ڕای گەیاند: "ئێستا ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا 18 واژۆیان کۆ کردوەتەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری نەینەوا بانگێشتی ئەنجومەنی پارێزگا بکەن و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام ھێشتا ئەو بابەتە نەچوەتە چوارچێوەی یاساییەوە و تەنیا قسەیە، بۆ ئەوەی پارێزگاریش بانگێشت بکرێت، پێویستە 22 واژۆ کۆ بکرێتەوە".

دوای ئەوەی 18 واژۆ لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە بۆ بانگێشتکردنی پارێزگای نەینەوا، بۆ ئەنجومەنی پارێزگا و دواتر لێپرسینەوە و لەسەر کار کۆکرایەوە لابردنی، باس لەوە کرا کە ئەندامە کوردەکانی ئەنجومەنی پارێزگاش واژۆیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە، ئەو ئەندامە کوردە، ئەوەشی روون کردەوە: "سەرکردایەتیمان ھەرچیمان پێ بڵێن لەگەڵ ڕای ئەوان دان".













باسنیوز
Top