بە توندی وەڵامی نووری مالیکی دەدرێتەوە

 بە توندی وەڵامی نووری مالیکی دەدرێتەوە
سەرۆکی حزبی دەعوە ئاماژە بەوە دەکات کە پارچەکردنی عێراق و هەڕەشەکردن لە یەکپارچەیی عێراق هێڵی سوورە، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت: بائەو هێڵە سوورە لە پشت حەمرینەوە دابنێت".

لە کۆنگرەی شێخ و عەشایەرەکانی پارێزگای بابلدا، نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە، رایدەگەیەنێت، کەس بۆی نییە هەڕەشە لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بکات و هێڵی سوورە و نابێت کەس دەست بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق ببات".

لەم بارەوە سەلاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان گوتی: "نووری مالیکی دەتوانێت بە هێز و قوەتی خۆی پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بکات، دیارە ئەو خێری لە یەکپارچەیی عێراق بینوە، ئەگەر پێشی وا بێت دابەشکردنی عێراق هێڵی سوورە، دەتوانێت ئەم یاسایە لە پشت حەمرینەوە جێبەجێ بکات، ئەگەر نا لە هەرێمی کوردستان یاسا و خەڵک و ویستی خەڵک دەیخوات، نەک قسەی نووری مالیکی، بۆیە کوردستان پەشیمان نابێتەوە لە بڕیاری چارەنووسساز بۆ ڕیفراندۆم و دیاریکردنی چارەنووسی خۆی" .

ئەوەشی خستەڕوو، دیارە نووری مالیکی لە خۆی نەپرسیوە هەرێمی کورستان بۆچی بڕیاری خۆی لە داهاتووی عێراق دەدات؟ ئەگەر هات و وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە، ئەوکاتە مافی ئەوەی هەیە هێڵی سوور بۆ خەڵک دیاری بکات".

ئەو سەرکردەیەی پارتی لە درێژەدا دەشڵێت: "دەبێ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی عێراق کە وەک مالیکی بیر دەکەنەوە، لەوە تێ بگەن جارێکی دیکە ناتوانن ڕێگری لە بڕیاری گەلی کوردستان بکەن".











باسنیوز
Top