ئێران کوردێکی خوراسانی لەسێدارە دا

 ئێران کوردێکی خوراسانی لەسێدارە دا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بەڕێوە چووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو)، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٤ی بانەمەڕ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خوراسان لە زیندانی ناوەندیی شاری مەشهەد بەڕێوە چوو.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە (مەهدی . ح) راگەیەندراوە.

مەهدی کە تەمەن ٣٠ ساڵ بووە و خەڵکی شاری (چناران)ی سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییە کە لە ٥٠ کیلۆمەتری مەشهەد هەڵکەوتووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دوو ساڵ بەرلە ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی خوراسانەوە بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دوو سالە کە لە گرتووخانەی ناوەندیی مەشهەد ڕاگیرابوو.








باسنيوز
Top