خورماتوو.. گەنجێک بەھۆی تەقەکردن لەماڵێکەوە دەستگیر کرا

 خورماتوو.. گەنجێک بەھۆی تەقەکردن لەماڵێکەوە دەستگیر کرا
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ھێزەکانی ئاسایش گەنجێکیان دەستگیر کردووە کە تەقەی بەسەر ماڵێک کردووە و کەسێکی بریندار کردووە.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "دەنگی ئەو تەقانەی کە لە گەڕەکی کۆماری شارۆچکەی خورماتوو بیسترا، گەنجێکی کورد بووە، تەقەی بەسەر ماڵێک کردووە".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو گەنجە ناوی ئاری بووە، دوای ئەوەی تەقەی بەسەر ماڵێک کردووە، کەسێکی بەناوی ئامانج، بریندار کردووە، ئێستا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە".









باسنيوز
Top