کەرکووک.. بە ھۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەکەوە خاوەنەکەی گیانی لەدەست دا

 کەرکووک.. بە ھۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەکەوە خاوەنەکەی گیانی لەدەست دا
لە گەڕەکی فەیلەقی شاری کەرکووک، بە ھۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەکی کارەبا، خاوەنی مۆلیدەکە سووتا و گیانی لەدەست دا.

ئاسۆ کەریم، شایەتحاڵی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 6/5/2017، بینیمان دووکەڵێکی زۆر لە مۆلیدەی گەڕەکەکەمانەوە دێتە دەرەوە و ئێمەش چوین، تەماشامان کرد، مۆلیدەکە گڕی گرتووە و خاوەنەکەشی لەو کاتەدا لە ژوورەوە دەبێت و گیان لەدەست داوە".

شایەتحاڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "خاوەنی ئەو مۆلیدەیەی کە گڕی گرتووە و گیانی لەدەست داوە ناوی ھاوکار نادرە و دواتر ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە".









باسنیوز
Top