شاخەوان عەبدوڵا: تورکیا لە حزبە نوێیەکەی پەکەکە لە شەنگال دەدات

 شاخەوان عەبدوڵا: تورکیا لە حزبە نوێیەکەی پەکەکە لە شەنگال دەدات
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "تاکیتکی نوێی پەکەکە لە شنگال سەر ناگرێت، چونکە تورکیا ئاگادارە پەکەکە چەند حزبی بەناوی خۆیەوە کردووەتەوە و ئەو حزبەش دەبێتە قوربانیی سیاسەتی پەکەکە و بە ئامانج دەگرێت".

شاخەوان عەبدوڵا، گوتی: "پەکەکە سەرەتا تاکتیکی هەبوو خۆی بکاتە حەشدی شەعبی لە شنگال تا تورکیا نەکاتە ئامانج، بەڵام ئەوە سەری نەگرت و ئیستاش دەیەوێت چەند حزبۆکەیەک دروست بکات و خۆی دابەشی سەر ئەو حزبانە بکات تا تورکیا نەیانکاتە ئامانج و بڵێت کاکە ئەوە حزبی ئێزدین و مۆڵەتیان لە حکوومەتی عێراق هەیە".

ئاماژەی بەوەش کرد "بۆیە ئەم حزبانە دڵنیابن لەوەی دەکرێنە ئامانج لەلایەن تورکیاوە چونکە تورکیا دەزانێت پەکەکە چەند حزبی هەیە کاتێک دەتوانن خۆیان لە پەکەکە ڕزگار بکەن ئاڵا و وێنەی و لۆگۆی ئەو حزبە لەسەر بارەگانیان لاببەن، ئەوانیش ئەوە ناکەن و ناچار دەبن وەک ئەوەی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان کرایە ئامانج".

گوتیشی: "تا ئەو حزبانە ئاڵا و لۆگۆی پەکەکەیان بەسەرەوە بێت، تورکیا لێیان دەدات".








باسنیوز
Top