وەزیری تەندروستی: باج دەخرێتە سەر جگەرە و ماددە کحوولییەکان
د. ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لەمیانی کردنەوەی نەخۆشخانەی بەخشین لە شاری سلێمانی، ڕایگەیاند: "چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تایبەت ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوە، بۆ ئەوەی باج بخرێته سه‌ر جگه‌ره و ماده كحوولییه‌كان، بێگومان بۆ ئایندە باج دەخرێتە سەر جگەرە و مادە کحوولییەکان".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆ ئەمساڵیش پلانی ئەوەمان داناوه پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ماده خۆراكییانه بكه‌ین كه هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌كرێن".
باسنيوز
