پۆلیسی پیرزین: گه‌نجێكی 25 ساڵان كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
رائید شوان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پیرزین، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و گه‌نجه خێزانداره و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه‌ته‌وه ماڵی باوكی.
به گوێره‌ی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پیرزین، ئه‌و گه‌نجه چه‌ند جارێكی هه‌وڵیداوه هاوسه‌ره‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام بێ ئاكام بووه و به‌هۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان (پۆڵا شێرزاد)، نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسیی له دوای خۆی جێهێشتووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌و كه‌سه كردووه كه رێگره له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و گه‌نجه قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی نێتوۆركی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری ئه‌هلی هه‌ولێره.
k24-
