قەڵای بەرگری پێشمەرگەکانی گۆێر له‌ ژێر نۆژەنکرنه‌وه‌دایه‌

قەڵای بەرگری پێشمەرگەکانی گۆێر له‌ ژێر نۆژەنکرنه‌وه‌دایه‌

پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای بەرگری لە گۆێر لە بواری جێ بێ جێ کردن دایە بە ھاوکاری و پالپشتی چەند کۆمپانیا و کەسانی دڵسۆز.

قەڵای بەرگری پێشمەرگەکانی گۆێر لە سەر بڕیاری فەرماندە ماموستا جەمال مورتکە لە دژی تیرۆرستانی داعش وەک پلانێکی زانستی سەربازی بۆ پاراستی گیانی پێشمەرگە قارەمانەکان و ھاولاتیانی ناوچەکە دورست کراوە، چەندین جار تیرۆرستان ھەولیاندا بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە دورستکردنی ئەو قەلایە بەلام بە ئیرادەیەکی پۆلاینەوە تونرا ئەو قەلایە بە کۆتا بگەنێرێت وەک مێژوویەک بۆ نەوەکانھی داھاتوومان بمێنێتەوە.


بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بە کۆتابێت و قەلاکە نۆژەنبرێتەوە ئەو کارە پێویستی بە پاڵپشتی ھەیە، لێرەدا داوا لە خاوەنی کۆمپانیانی تایبەت بەو بوارە و بزنسمانان و خەڵکانی خوداپێدا و کەسایەتی و دڵسۆزانی گەلەکەمان دەکرێت ھاوکاربن لە روانگەی پێویستەکان و سوتەمەنی پێداویستی بیناسازی و جونکاری بۆ ئەوەی ئەو کارە بە شێوەیەکی جوان کۆتابێت.

وە دوای تەواوبونی پڕۆژەکە و نۆژەنەکردنەوەی قەڵایەکە پێشکێشی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارییەکانی کوردستان.
payamner-
Top