"په‌كه‌كه خاكی كوردستان و عێراق بۆ دژایه‌تی توركیا به‌كار ده‌هێنێـت"
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه پاساو به توركیا دراوه كه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان بكات، به‌غداش بێ ده‌نگه، چونكه خاوه‌نی سه‌روه‌ری نییه.
فارس بریفكانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاند: "به‌غدا به‌رانبه‌ر به مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له سنووره‌كانی بێ ده‌نگه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه توركیا تا دێت بۆردومانی بۆ سه‌ر سنووری كوردستان فراوان ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌غدا خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی بۆ یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌كات؟ له كاتێكدا باش ده‌زانێت په‌كه‌كه سنووری خاكی كوردستان و عێراقیش بۆ دژایه‌تی توركیا به‌كار ده‌هێنێت، له‌م لاشه‌وه سه‌دان گوند هه‌یه به‌هۆی په‌كه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و وێران بوونه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "به‌غدا ئه‌گه‌ر سیاده‌ی هه‌بوایه قه‌بوڵی نه‌ده‌كرد په‌كه‌كه وا ره‌فتار بكات، له شنگال حیساب بۆ ئیداره و حكوومه‌ت ناكات، به ئاره‌زووی خۆی كوێی بوێت ده‌یكاته ئامانج".
گوتیشی: "په‌كه‌كه له شنگال و سنووره‌كانی پارێزگای دهۆك، پاساوی ته‌واوی داوه‌ته ده‌ست توركیا كه بۆردومانی ئه‌و ناوچانه بكات، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق و توركیا له‌و باره‌وه رێككه‌وتن بكه‌ن و گرفت بۆ خاكی كوردستان دروست نه‌كه‌ن".
bas news-
