چەمچەماڵ.. پاش ھەڵکوتانە سەر ماڵێک بۆ دزی خاوەن ماڵەکە گیانی لەدەست دا
شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکدار بەمەبەستی دزیکردن ھەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک، پاش دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ خاوەن ماڵەکەدا ھەڵاتوون، دوای ڕووداوەکەش خاوەن ماڵەکە باری تەندروستی تێکچووە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
عەقید حەیدەر حەمەنەجم بێسەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، "شەوی ڕابردوو 4 لەسەر 5/5/2017، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ چوار چەکدار ھەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ھاووڵاتییەک بەمەبەستی دزیکردن و لەگەڵ خاوەن ماڵەکەدا بووە بە دەمەقاڵێیان و ھەڵاتوون، پاش کاتژمێرێک لە ڕووداوەکەش خاوەن ماڵەکە باری تەندروستی تێکچووە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، ئەوەشی خستەڕوو: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستی پێکردووە، بەڵام تائێستا چەکدارەکان دەستگیر نەکراون".
ئاشکراشی کرد: "پێش سێ مانگ ڕووداوێکی دیکەی ھاوشێوە لە لە شارۆچەکەکەدا ئەنجام درا، بەڵام توانرا ئەنجامدەرانی دەستگیر بکرێن".
bas news-
