دھۆک.. لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا پێنج کەسی بوونە قوربانی
ئەمڕۆ ھەینی، لە سنووری پارێزگای دھۆک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
ئازاد تەھا، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆک،ڕاگەیاند: "کاتژمێر 12:00 نیوەرۆی ئەمڕۆ ھەینی 5\5\2017 بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگای گشتی نێوان پارێزگای دھۆک و شارۆچکەی شێخان لە نزیک شارەدێی باعەدرێ، لە سنووری پارێزگای دھۆک، کەسێک گیانی لە دەست داو چوار کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون"
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "ڕووداوەکە بریتی بووە لە پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتومبێل لە جۆری پیکئاب توێتا لەگەل نیسان سەنی تایبەت".
bas news-
