لە شیلادزێ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دەستی پێ کرد

لە شیلادزێ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دەستی پێ کرد


دوای ئەوێ رۆژی چوارشەممە، ھێزەکانی تورکیا تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی دەڤەری رێکانیان کرد، سێ کەس بوونە قوربانی یەکێک شەھید بوو، بەھۆی بەجێمانی تەرمەکە، ئەمڕۆ ھەینی، لە شارەدێی شیلادزێ، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بۆ ھێنانەوەی تەرمەکە، دەستی پێکرد.


ئەمڕۆ ھەینی 5/5/2017 لە ناو سەنتەری شارەدێی شیلادزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دەستی پێکرد و تا ئێستا بەردەوامە.
"خەڵکی ناوچەکە بە تێکڕا رژاونەتە سەر شەقامی سەرەکی شیلادزێ – دھۆک، داوا دەکەن رێگەیان پێ بدرێت تەرمی ئەو کەسەی بەھۆی تۆپبارانەوە لە دەڤەری رێکان شەھید بووە بیھێننەوە".



دوای ئەوەی دوێنی چوارشەممە، فڕۆکەکانی تورکیا بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لە دەڤەری رێکانی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ھاووڵاتییەک بە ناوی سدقی ئیسلام، خەڵکی گوندی سنجێ، شەھید بوو، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو شەھید بھێنرێتەوە و لە شوێنی تۆپبارانەکە ماوەتەوە.



بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بەردەوامی ناوچە سنوورییەکانی ئامێدی بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە هاووڵاتییانی ناوچەکە زیانی گیانی و ماددی دەدەن، هەر بەهۆی ئەو بنکە و بارەگایانەش، هاووڵاتییان ناتوانن تەرمی قوربانییەکەیان بهێننەوە.

bas news-
Top