په‌كه‌كه حزبێك به‌ناوی ئێزدییه‌كانه‌وه چه‌كدار ده‌دات
پارتێكی سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال مۆڵه‌تی حزبی له حكوومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه په‌كه‌كه كار بۆ چه‌كداركردنی ئه‌و حزبه ده‌كات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، حزبێكی سه‌ر به‌په‌كه‌كه به‌ناوی (پارتی ئازادی و دیموكراسی ئێزدیان) مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان له حكوومه‌تی عێراق وه‌رگرت، رایانگه‌یاند كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراقدا ده‌كه‌ن، له ئێستاش باس له چه‌كداركردنی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه ده‌كریت.
شێخ شامۆ، نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند: "چه‌كدار كردنی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه مه‌ترسی بۆ شنگال دروست كردووه و ره‌نگه له داهاتوو كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه بكات".
ئاشكراشی كرد: "ئه‌و حزبه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه و چه‌كداركردنیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه مه‌ترسییه".
bas news-
