ڕێكخه‌رى خۆپیشاندانه‌كانى 17ى شوبات: گۆڕان به‌هۆى فره ئاراسته‌كردنه‌وه له حزبایه‌تی شكستى هێناوه
ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم، ڕۆژنامه‌نووس و ڕێكخه‌رى خۆپیشاندانه‌كه‌ى 17ى شوبات، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند :" پۆستی پارێزگار له وڵاتی ئێمه‌دا هێنده‌ی پۆستێكی سیاسییه، هێنده پۆستێكی ئیداریی نییه، هیچ لایه‌نێك نایه‌وێت پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت ، چونكه پۆستێكی ته‌واو سیاسییه، ساته‌وه‌ختی وه‌رگرتنی پۆستی له‌بری پارێزگار له‌لایه‌ن (سه‌ردار قادر)ـه‌وه، بارودۆخى سیاسیی ئالۆزتربوو، قه‌یران و نه‌بوونی مووچه له ئیستا خراپتربوو، نه‌بوونی پرۆژه و وه‌ستاندنی پرۆژه‌كان و خه‌رج نه‌كردنی پێشینه بۆ پرۆژه‌كان له ئیستا خراپتر بوو، له كۆی دۆخه‌كه ته‌ماشا بكه‌ین ساته‌وه‌ختی ئیستا زۆر له‌بارتر و باشتره وه‌ك له‌و ساته‌وه‌خته‌ی سه‌ردار قادر، پۆستی پاریزگاری وه‌رگرت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: بۆچی له‌و كاته خراپه پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت و له دۆخێكى باشتر ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت و بیانووه‌كه‌شی بێ ده‌سه‌ڵاتی و نه‌بوونی بودجه‌یه".
گوتیشى:" به‌بۆچوونى من پێم وا نییه به‌هۆی فشاری لایه‌نێكی سیاسییه‌وه پارێزگارى سلێمانى ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوو بێت، به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌ندی به ڕێكه‌وتنێكی نهێنی ئابووری پێشوه‌خته‌ی نێوان به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ردوو لاوه هه‌یه".
ڕێكخه‌رى خۆپیشاندانه‌كه‌ى 17ى شوبات، گوتیشی :" بودجه‌ی سلێمانی جیایه له بودجه‌ی هه‌ولێر، یه‌ك دینار داهاتی سلێمانی ناچێته هه‌ولێر و هه‌مووی له‌به‌رده‌ستی خۆیاندایه، پێویسته پرسیاری نه‌بوونی بودجه له به‌رپرسانی باڵای سلێمانی بكرێت، كوا ئه‌و هه‌موو داهاته‌ی سلێمانی ؟ كێ ده‌یبات ؟ بۆچی ده‌برێت ؟ ئه‌گه‌ر ده‌ستێكی ئه‌مین و پاك له سلیمانییدا هه‌بێت چاوپۆشى نه‌كات له به‌رپرس و ده‌وڵه‌مه‌ند و هاووڵاتیان، ئه‌وا سلێمانی به‌شی خۆی داهاتی ده‌بێت و پێویستی به هه‌ولێر و به‌غدا".
باسی له‌وه‌شكرد، كه به‌هۆى فره ئاراسته‌كردنییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تا ئیستا نه‌یتوانیوه ئیداره‌ى ناوخۆی خۆى بكات و شكستی هێناوه له حزبایه‌تی، چ جای بگاته ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی پارێزگایه‌كی پڕ له ململانێ و ئاڵۆزى بكات، گوتیشی :" گۆڕان له ناو خۆیدا شپرزه و تا ئێستا توانانی خۆریكخستنه‌وه‌ی نه‌بووه كه هه‌مووان كۆكبن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر لاوازی له ئیداره‌دانی سلێمانی و لاوازی به‌شداری له كابینه‌ی هه‌شت".
هه‌وره‌ها گوتیشی :" بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ى تووشی دابه‌شبوونێكی ترسناك بووه، كه ده‌وڵه‌تی ئیقلیمی ده‌ستی له ئاڕاسته‌كردنی گۆڕاندا هه‌بووه له هه‌ندێك كاتدا، خیتابی گۆران له هه‌ندێك ساته‌وه‌خت له‌ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئاره‌زووی نه‌وشیروان بووه، هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان مسته‌فا شتێكه و هه‌ڵویستی ئاراسته‌كه‌رانی ئێستای گۆڕان شتێكى دیكه‌یه، له پشێوویه‌كه‌ی مانگی 10ی 2015وه گۆڕان له دابه‌شبونێكی قوڵدایه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه".
ئه‌و چالاكوانه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌ڵوێستى له‌زۆر مه‌سه‌له‌دا جیابووه له هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی، گوتیشی :" دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و و باڵه‌كه‌ی نه‌بووایه باڵه‌كه‌ی دیكه‌ى ناو گۆڕان وه‌زعی هه‌رێمی كوردستانى له ساڵی 2015 به‌ته‌واوی ده‌ته‌قانده‌وه، به شیوه‌یه‌ك كه ئێستا هاوشیوه‌ی سووریا ده‌بوو".
ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم، ئه‌وه‌شى گوت :" بێده‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م ساته‌وه‌ختانه‌دا بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه كه له‌گه‌ڵ زۆرێك له هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕاندا نییه، به‌ڵام ناشتوانێت دژی بوه‌ستێته‌وه، چونكه له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆى له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت".
باس‌نیوز
