تهقینهوهی بۆمبێك شههید و برینداربوونی ژمارهیهك پێشمهرگهی لێكهوتهوه
فارووف ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند : "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ههینی(5-5-2017) لەنێوان گوندی زەرگە و قەزای خورماتوو، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فەرماندەی لیوای پێنجی شارەزووری ھێزی پێشمەرگەی کوردستاندا تەقیوەتەوە و بەوھۆیەوە ئهفسهرێكی پێشمهرگه شەھید و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون".
گوتیشی: "ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکە تێێدا ڕوویداوە، ناوچەیەکی چۆڵە و شوێنی عەرەبی سوونەیە و دانیشتووانەکەی ئاوارەن و تا ئێستا بۆی نەگەڕاونەتەوە، تەنیا ھێزەکانی پێشمەرگە و لە بەرامبەریشیانەوە چەکدارانی حەشدی شەعبی ھەن".
ڕوونیشیکردەوە كه ماوەیەکە چەکدارانی داعش دزە دەکەنە سنوورەکە و لە ڕێگەی دانانی بۆمبی چێنراوەوە زیان لە ھێزەکانی پێشمەرگە دەگەیەنن.
بەپێی زانیارییەکان ئەو ئهفسهرهی لەئەنجامی تەقینەوەکەدا شەھید بووە ناوی (جەمال فاتیح ئەحمەد)هو دانیشتووی گوندی (قلرخ) ی ناوچەی شارەزوورە، فەرماندەی لیواکەش بەناوی (عەمید کاوە تۆفیق محەمەد ساڵەح) و پێشمەرگەیەکیش بەناوی (بڕوا مستەفا) برینداربوون".
باسنیوز
