ھاوکاری زیاتر گەیەندرایە بەری راستی نەینەوا

ھاوکاری زیاتر گەیەندرایە بەری راستی نەینەوا


دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەڵمەتێکی بەرفراونی ھاوکارییەکانی بۆ بەری راستی نەیەنەوا لە کاتێکدا بەڕێوەبرد کە ھێشتا شەڕ لە کۆڵانەکانی ئەو بەشەی نەینەوادا بەردەوامە.



رێکەوتی ٣/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرەڕای بوونی شەڕ لە بەری راستی نەینەوادا ھاوکاری خۆراکییان بە ھەماھەنگی دەوڵەتی کوێت بۆ ٢٥٠٠ خێزانی شارەکە دابین کرد.



جێگای ئاماژەیە ھەتا ئێستا بەری راستی نەینەوا لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە و شەڕ لە کۆڵانەکانی شارەکەدا بەردەوامە.



بارودۆخی ژیانی خێزانەکانی دانیشتووی بەری راستی نەینەوا بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە نالەبارە و بەدەست کەوتنی پێداویستییەکانی ژیان لەو شارەدا ئەستەمە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێک لە پێداویستییەکانی ئەو خێزانانە پڕ دەکاتەوە.
bas news-
Top