ئهنجوومهنى پارێزگاى سلێمانى دانیشتنى نائاسایی بۆ دهست لهكار كێشانهوهى "سهردار قادر"ئهنجام دهدات
ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ى 5ى 2017 ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کەتێیدا هاتووە :" ئێمە وەک ئەندامانی ئەنجوومەن داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبوونی سەردار قادر لەبری پارێزگای سلێمانی بەپێی بڕگەی (۸)ى مادەی (۱۰) ى پهیڕهوى ناوخۆ، لە زووترین کاتدا دەکەین".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا، ئاماژە بۆ چەند خاڵێک کراوە لەوانە، جێبەجێ نەکردنی لامەرکەزیەت و پێنەدانی دەسەڵات بە پارێزگا بەپێی مادەی (۱۹) لەیاسای ژمارە (۳) ی ساڵی ۲۰۰۹دا، بەتایبەتی خزمەتگوزاری ئاو کارەبا و ڕێگەوبان، هەروەها ناشەفافی لە داهاتی ناوخۆدا.
سەردار قادر، لە بری پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ڕۆژى سێشەممەى ڕابردوو 2ى 5ى 2017 ڕای گهیاند”بە یەکجاریی“ دەست لە هەموو کاروبارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکێشمتەوە.
سەردار قادر هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی بۆ نەبوونی بودجەی پێویست و ململانێی سیاسی، گێڕایەوە.
bas news-
