هەولێر.. پیاوێکی مەسیحی دوای شەش ڕۆژ له‌ دیار نه‌مانى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌

هەولێر.. پیاوێکی مەسیحی دوای شەش ڕۆژ له‌ دیار نه‌مانى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ڕای گەیاند، دوای ئەوەی پیاوێکی مەسیحی بۆ ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ هه‌واڵى نه‌زانراوه‌، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌.

ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر " دووای ٦ ڕۆژ لە دیارنه‌مانى ، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ى 5ى 2017 ئەو پیاوە مەسیحیەی دانیشتووی گەڕەکی عەنکاوەی شاری هەولێر بوو، ته‌رمه‌كه‌ى له‌ گۆمه‌ ئاوێك لە نزیک کۆمپانیای بابیلیۆن دۆزرایەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە دوای دۆزینەوەی، تەرمەکەى ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش دەستی پێ کردووە.
bas news-
Top