سەرباری بوونی شەڕ لەبەری راستی مووسڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری گەیاندە دەڤەرەکە

سەرباری بوونی شەڕ لەبەری راستی مووسڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری گەیاندە دەڤەرەکە


دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کاتێکدا چالاکییەکی بەرفراوانی ھاوکارییەکانی بۆ بەری راستی نەیەنەوا بەڕێوەبرد کە ھێشتا شەڕ لە کۆڵانەکانی ئەو بەشەی نەینەوادا بەردەوامە.



دوێنێ چوارشەممە ٣/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرەڕای بوونی شەڕ لە بەری راستی نەینەوادا ھاوکاری خۆراکییان بە ھەماھەنگی دەوڵەتی کوێت بۆ 2 ھەزرا و ٥٠٠ خێزانی شارەکە دابین کرد.



تائێستا بەری راستی نەینەوا لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە و شەڕ لە کۆڵانەکانی شارەکەدا بەردەوامە.



بارودۆخی ژیانی خێزانەکانی دانیشتووی بەری راستی نەینەوا بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە نالەبارە و بەدەست کەوتنی پێداویستییەکانی ژیان لەو شارەدا ئەستەمە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەشێک لە پێداویستییەکانی ئەو خێزانانە پڕ دەکاتەوە.

bas news-
Top