پوتین نیگه‌رانە له‌وه‌ی سه‌ربازانی رووسیا له‌گه‌ڵ چەكدارانی پەكەكە بینراون
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی دا كه به پوتینی گوتووه ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن له عه‌فرین سه‌ربازی رووسیا له‌گه‌ڵ پەكەكەدا وێنه‌یان گرتووه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پوتین بێ ئاگایی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه له 4 ناوچه‌ی سووریا پێویسته ناوچه‌ی ئارام دروست بكرێ و شه‌ڕی تێدا نه‌كرێ، پوتینیش بۆ ئه‌م پێشنیاره ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و به ئه‌رێنی سه‌یری كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ره‌خنه‌ی له كه‌مال كلیچدارئۆغلو گرتووه، به‌وه‌ی هه‌ڵوێسته خراپه‌كانی ئه‌و بوه وای كردووه، كه له توركیا ئۆپۆزسیۆن لاواز بێت و تا دێتیش ئۆپۆزسیۆن له توركیا به‌ره‌و لاوازی ده‌بات.
ئه‌ردۆگان به رۆژنامه‌نووسانی گوتووه، كه پوتین گوتوویه‌تی نابێت سه‌ربازی رووسیا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا بێت و هاوپه‌یمان بن، بۆیه وه‌كو توركیا چاوه‌ڕێن بزانن پوتین چی شتێك ده‌كات له‌و رووه‌وه.
bas news-
