ناوى كه‌مئه‌ندامانى نوێ ده‌خرێته لیستى مووچه‌وه
هه‌مزه مه‌غدید، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" هاوكاتى هاتنى قه‌یرانى دارایى و ڕاگرتنى دامه‌زراندن، تۆماركردنى ناوى كه‌مئه‌ندامانى نوێ كه ڕۆژانه به‌هۆى ڕووداوى جۆراوجۆره، كه‌مئه‌ندامان ده‌بن، ڕاگیرا".
گوتیشى :" دواى ده‌ستبه‌كاربوونى لیژنه‌ى پزیشكیى پشكنینى كه‌مئه‌ندامان، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌مئه‌ندامه تازانه داواكارییان پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ى ناویان له لیستى مووچه‌دا تۆمار بكه‌ین، وه‌زاره‌تیش ڕه‌زامه‌ندبوونى ده‌ربڕى و له ئێستادا پشتگیری‌یان بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه پشكنینیان بۆ بكرێت به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى ناویان بخرێته لیستى نوێی مووچه‌وه".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له پشكنینه‌كه‌دا ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى كه‌مئه‌ندام كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌و كه‌مئه‌ندامه تازانه ده‌خرێنه جێگه‌ى ئه‌وانه‌ى له پشكنین ده‌رناچن، به‌ڵام ئه‌وه پێویستى به‌كات و ڕێنمایى تایبه‌تى حكوومه‌ت هه‌یه.
bas news-
