جۆرە پرتەقاڵێك لە كەركووك هەرا دەنێتەوە

جۆرە پرتەقاڵێك لە كەركووك هەرا دەنێتەوە

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەی جۆرێك لە پرتەقاڵ بڵاوبووەتەوە، كە لە بازاڕەكانی كەركووك دەفرۆشرێن، هاووڵاتییانی شارەكەی نیگەران كردووە، ئەویش بەهۆی ئەو خاڵە ڕەشانەی لەنێو پرتەقاڵەكاندا هەن.


ئەحمەد عەبدولجەبار چالاكوانێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە لە كەركووكەوە دەڵێ ئەمڕۆ ئەم پرتەقاڵە بڵاوبووەتەوە، كە بۆنێكی ناخۆشی لێ دێت و ناوەكەی خاڵی ڕەشی تێدایە، لە بازاڕەكانی كەركووكدا ئەم پرتەقاڵە بەبێ چاودێری دەفرۆشرێنەوە و كەس لێپرسینەوە ناكات.


لای خۆیەوە ساماڵ عەبدوڵا بازرگانێكی سەوزە و میوەی كەركووكە دووپاتی كردووەتەوە ئەو میوانە لە دەرەوەی وڵات هێنراون و پێشتر لەلایەن دەزگای پەیوەندیدارەوە پكشنینی بۆ كراوە.


ئەوەشی گوت كە دیارە هەندێ لەو میوانە خراپ دەرچوون، بەڵام ناكرێ هەمووی خراپ بووبێ، یاخود بە تایبەت بە خراپی هێندرابن، بەڵكو ئەم جارە وا ڕووی داوە.



بە هۆی ئەوەی بازاڕی هەرێمی كوردستان و عێراقیش كەوتووەتە ژێر كاریگەری بەروبوومی وڵاتانی دراوسێ، جوتیاران ناتوانن بەرهەمەكانیان ساخ بكەنەوە، بەو هۆیەوە كوردستان و عێراقیش بۆ بەروبوومی سەوزە و میوە بە تەواوی پشت بە وڵاتانی دراوسێ دەبەستێ.
bas news-
Top