هەڵمەتی پاککردنەوەی بەری ڕاستی مووسڵ بەرپا کرا
پرۆسه‌ى ئازادكردنى شارى مووسڵ قۆناغى سێیه‌م به‌رده‌وامى هه‌یه و، ئەم بهیانىی پێنجشەممەیە هێزەکانی سوپاى عێراق له باكوورى رۆژئاواى مووسڵەوە هێرشیان بۆ گرتنەوەی گه‌ڕه‌كى نه‌جاڕ و ڕیفاعه دەست پێ کردووە.
(هاشم بریفكانى ) جێگری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئامانج لەو هێرشە پێشڕەوییە بەرەو هوتێڵ مووسڵ و پردى سێیه‌م، هەڵبەت له‌و ناوچه‌یه تیرۆریستانى داعش خه‌ڵكى سڤیلیان كردووەته قه‌ڵغانى به‌رگرى و گه‌ڕه‌كه‌كانى ماویشن، كۆنن، بۆیه سوپاى عێراق ده‌یه‌وێت گوشارێك دروست بكات له‌سه‌ر تیرۆریستان."
بەگوێرەی خەمڵاندنی (بریفكانى) ته‌نیا 25 له سه‌دى لاى ڕاستى مووسڵ له ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدا ماوه كه 9 گه‌ڕه‌ك ده‌بێت.
قۆناغى سێیه‌مى ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى شارى مووسڵ له 19ـه‌ى شوباتى ئه‌مساڵ ده‌ستى پێ كردووه و، تا ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه.
kdp-
