دەروازەیەکی نێوده‌وڵه‌تى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیادا ده‌كرێته‌وه
قایمقامى قه‌زاى مێرگه‌سۆر (غه‌فور ئه‌حمه‌د)، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند، "خاڵى سنووریى (زیت) كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركیا، له ساڵى 2014ـەوە ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه و شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێم و پارێزگارى هه‌ولێر و هه‌كارى به یه‌كه‌وه دانیشتوون تا ئه‌و خاڵه سنوورییه بكرێته‌وه، دەروازەکە فه‌رمى و نێوده‌وله‌تییه و ده‌كه‌وێته گوندى (زیت) له شارەدێی شێروان مه‌زن".
خاڵه سنوورییه‌كه له لاى توركیا ته‌واو بووه و وەک قایمقامى مێرگه‌سۆر گوتی، له رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى له به‌رى توركیا بەشدارییان کردووە و ئاماده‌یشیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى هاتوچۆ پێدا بكرێ، ئەو دەڵی "ئه‌وه‌ى ماوه‌ى لاى ئێمه‌یه، خۆی حكوومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى داراییەکەی و ئاڵۆزییه‌كانى باكوور نەپڕژاوتە سەر ئەوەی تەواوی بکات، ئینجا ئێستا بارودۆخه‌كه باشترە و حكوومه‌تى هه‌رێمیش بڕیارى داوه رێگا وبانه‌كان ته‌واو بكرێت.. ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست ده‌كه‌ین به ته‌واوكردنى ئه‌و رێكارانه‌ى كه ماون بۆ ئه‌وه‌ى به‌منزیكانه هاتوچۆی پێدا بكرێت."
بایەخی كردنه‌وه‌ى خاڵ یان دەروازه سنوورییه‌كه لەوەدایە، هاموشۆی خه‌ڵكێكى زۆر ئاسان ده‌كات و، جموجۆلى بازرگانى ده‌كه‌وێته ناوچه‌كه، (غه‌فور ئه‌حمه‌د) دەڵی، ته‌نانه‌ت نزیكترین خاڵى سنوورى ده‌بێت بۆ هه‌ولێر و سلێمانییش هه‌روه‌ها بۆ ئێران و توركیایش بایەخی خۆی دەبێ.
kdp-
