جەمال مۆرتکە: جیا لە سنووری شنگال، سەدا سەدی سنووری باشووری کوردستان بە دەست پێشمەرگەوەیە

جەمال مۆرتکە: جیا لە سنووری شنگال، سەدا سەدی سنووری باشووری کوردستان بە دەست پێشمەرگەوەیە
(جەمال مۆرتکە) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری گوێڕ ئاشکرای کرد، هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، پێیان خۆش نییە هیچ هێزێکی حزبی گرفت بۆ پێشمەرگەی کوردستان دروست بکات.

لێدانی زەنگی شکستدانی ئوستوورەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کە بە (داعش) ناوی دەرکرد لە محیوەرەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو بە فەرماندەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان(سەرۆک بارزانی)، لە محیوەری پێشمەرگەوە سوپای عێراق چوونە ناو مووسڵ و، بە لاوازییەوە لەگەڵ سوپای عێراق ڕووبەڕوو بووەوە.
لە سێ ساڵی رابردوودا هەزاران چەکدار و ئەمیری داعش لە محیوەرەکانی پێشمەرگە کوژران، ئەمە بۆ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش زۆر گرینگ بوو.

(جەمال مۆرتکە) ڕایگەیاند، "بە پشتیوانیی پێشمەرگە و (سەرۆک بارزانی)، جگە لە چەند کۆمەڵگایەکی سنووری شنگال، توانراوە لە ٪١٠٠ـی خاکی کوردستان لە دەست داعش وەربگیرێتەوە.. داعش لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر پێشمەرگە زیانێکی زۆری کرد، یەکەم زەنگی تێکشاندنی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە سنوورەکانی پێشمەرگەوە بوو".

لەبارەی ئەوبەشەی خاکی باشووری کوردستان کە هێشتا لە چنگ داعشاندا ماوەتەوە، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەڵێ، پێشمەرگە لە کات و ساتی لەباردا هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانە دەدات و، داوای لە پەکەکە دەکات "رێگری نەکەن و نەبنە گرفت لەبەردەم پلانە سەربازییەکانی پێشمەرگە لە شنگال و ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن، چونکە هاوپەیمانانیش لەگەڵ ئەوەدا نین هێزی حزبی گرفت بنێتەوە و دۆخی ناوخۆی کوردستان ئاڵۆز بکات."

سێی ئابی 2014، رۆژێكی تاڵ بوو بۆ ئێزدییەكان. تیرۆریستانی داعش لەو رۆژەدا قەزای شنگال و چەندین گوند و كۆمەڵگای دەوروبەری شنگالیان لە پەلامارێكی كتوپڕدا داگیر كرد.

kdp-
Top