پۆلیسی هه‌ولێر: پیاوێك دواى ده‌مه‌قاڵه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و خه‌سووى خۆى خنكاند
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ى 5ى 2017 پیاوێکی تەمەن 25 ساڵ لە گەڕەکی زێڕین لە شاری هەولێر خۆی بە سۆندە خنکاند".
گوتیشی:" پیاوەکە لەگەڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى دەمەقاڵەی هەبووە، بۆیه ژنه‌كه ده‌چێته‌وه ماڵه باوانى، کاتێک پیاوەکە دەچێت بەشوێن هاوسه‌ره‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ى بیگەڕێنێتەوە، خەسووی (دایكى هاوسه‌ره‌كه‌ى) ڕێگری لە گەڕانەوەی کچەکەی دەکات".
گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه :" پیاوەکە دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ماڵى خۆیان و بە سۆندەیهك خۆى خنكاند".
باس‌نیوز
