وەزیری پەروەردە بەشداری پێشانگەی زانستی بەھرەدارانی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2017، د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی چەند ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر، پێشانگەی زانستی ساڵانەی کۆلێژی قەڵا بۆ بەھرەداران لە شاری ھەولێر کرایەوە.
لە پێشانگەکەدا قوتابیان بە بەھرە و داھێنانە زاستییەکانی خۆیان، پێشوازییان لە میوانان کرد، داھێنان و کارە زانستییەکانی خۆیان بە ھەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی شی دەکردەوە.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر، بەشداری پێشانگەی باخچەکانی منداڵانی سەر بە پەروەردەی ناوەندی ھەولێری کرد.
لەو پێشانگەیەدا کە نزیکەی ٥٠ باخچەی منداڵانی شاری ھەولێر بە کاری دەستی، وێنەکێشان، تابلۆی کوردەواری و سروشت و بەکارھێنانەوەی پاشەڕۆک بۆ کاری ھونەری و پەیکەرسازی بەشدار بوون، سەدان کاری جوان بۆ ئامادەبووان نمایش کران.
باسنيوز
