وەزیری پەروەردە بەشداری پێشانگەی زانستی بەھرەدارانی کرد

 وەزیری پەروەردە بەشداری پێشانگەی زانستی بەھرەدارانی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشانگەی زانستی ساڵانەی کۆلێژی قەڵا بۆ بەھرەداران لە شاری ھەولێر کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2017، د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی چەند ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر، پێشانگەی زانستی ساڵانەی کۆلێژی قەڵا بۆ بەھرەداران لە شاری ھەولێر کرایەوە.

لە پێشانگەکەدا قوتابیان بە بەھرە و داھێنانە زاستییەکانی خۆیان، پێشوازییان لە میوانان کرد، داھێنان و کارە زانستییەکانی خۆیان بە ھەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی شی دەکردەوە.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر، بەشداری پێشانگەی باخچەکانی منداڵانی سەر بە پەروەردەی ناوەندی ھەولێری کرد.

لەو پێشانگەیەدا کە نزیکەی ٥٠ باخچەی منداڵانی شاری ھەولێر بە کاری دەستی، وێنەکێشان، تابلۆی کوردەواری و سروشت و بەکارھێنانەوەی پاشەڕۆک بۆ کاری ھونەری و پەیکەرسازی بەشدار بوون، سەدان کاری جوان بۆ ئامادەبووان نمایش کران.






باسنيوز
Top