ھەولێر.. دەست بەسەر 200 ئۆتۆمبیێل جام رەشدا دەگیرێت

 ھەولێر.. دەست بەسەر 200 ئۆتۆمبیێل جام رەشدا دەگیرێت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت کە تائێستا دەست بەسەر ۲۰۰ ئۆتۆمبیلی جام ڕەش و تابلۆ گۆڕاوە گیراوە.

ڕائید فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند: "بەھۆی ئەوەی زۆر بە زەقی ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و تابلۆ گۆڕاو لە ھەولێردا دەبینرا، ھەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەمان دەست پێ کرد، تا ئێستا ۲۰۰ ئۆتۆمبیل دەستی بەسەردا گیراوە، کە سەرجەمیان ئۆتۆمبێلی بەرپرس و منداڵی بەرپرسان بوون".

گوتەبێژی ھاتوچۆ ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "بەشێکی ئۆتۆمبێلەکان ھی ئەو کەسانەن لە وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکانن، بۆیە ئاستەنگمان بۆ دروست دەکەن، بەڵام ئەوە کارەکانمان ناوەستێنێ و بەردەوام دەبیت، تا ئەو دیاردە بنەبڕ دەکەین".







باسنیوز
Top