جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: بەلای ئێمەوە ئازادکردنەوەی تەواوی شنگال لە حەویجە گرنگترە
لەم بارەوە سالار محەمەد جەباری،گوتی: "لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای سەربازیی نێوان هەرێم و بەغدا بەشی بەری چەپی مووسڵ هەمووی تەواو بووە و ئازاد کراوەتەوە و بەشی بەری ڕاست، هێشتا لە25% بەدەست داعشەوەیە، ئەوەش کە ماوەتەوە سنووری پێشمەرگە و داعشەوە کە لەوە دەچێت بەرنامەیەک هەبێت کە پێش ئازادکردنەوەی تەواوی مووسڵ، یان دوای ئازادکردنەوەی تەواوی مووسڵ ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە و بەتایبەت سنووری حەویجە، بەڵام ئێمە حەز دەکەین ئازادکردنەوەی تەواوی شنگال بکەوێتە پێش ئازادکردنەوەی حەویجەوە، چونکە ناوچەی شنگال ئەگەر ئازاد بکرێتەوە و بە تەواوی رێگای عێراق بۆ سووریا لە دیوی عێراقەوە دەبڕدرێت".
سوپاسالاری پطشمەرگە لە درێژەدا گوتیشی: "ڕەنگە بە ئازادکردنەوەی شنگال پەیوەندیی داعش لە هەردوو وڵات کۆنترۆڵ بکرێت، بۆیە بەلای ئێمەوە گرنگە ئازادکردنەوەی تەواوی شنگال بکەوێتە پێش ئازادکردنەوەی حەویجە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەدەرلە شنگال پێشمەرگە لە 100% سنووری خۆی لە داعش پاک کردوەتەوە".
باسنیوز
