دادگا سزای لەسێدارەدان بەسەر بکوژانی مامۆستا وشیار دەسەپێنێت

 دادگا سزای لەسێدارەدان بەسەر بکوژانی مامۆستا وشیار دەسەپێنێت
دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدان بەسەر بکوژانی مەلاکەی هەولێر دەسەپێنێت.

رۆژی پێنجشەممە 4.5.2017، دادگای تاوانەکانی هەولێر دوو تۆمەتبار بە کوشتنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان‌ی دادگایی کرد.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆتایی پرۆسەی دادگاییکردنەکەدا، دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بەسەر تۆمەتباری سەرەکی و هاوکارەکەیدا سەپاند.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو تۆمەتبارە، کە دوای ماوەیەکی کەم لە ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کران، دانیان بە کوشتنی مامۆستا وشیاردا نابوو.

درەنگانی شەوی سێشەممە 22.10.2016، د. وشیار ئیسماعیل، مامۆستای ئایینی و ئەندامی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی بەهار تەقەی لێکراوە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.














باسنيوز
Top