ھەولێر.. بڕێکی زۆری تامی نێرگەلە دەستیان بەسەردا گیرا

 ھەولێر.. بڕێکی زۆری تامی نێرگەلە دەستیان بەسەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کە بڕێکی زۆری تامی نێرگەلە، کە ماوەیان بەسەر چووبوو، دەستیان بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە درێژەی کارو چالاکییەکانی قایمقامیەتی ھەولێر و پۆلیسی ڕێککاری لە چەند ڕۆژی ڕابردوو توانرا دەست بەسەر برێکی زۆر لە تامی نێرگەڵەی جۆری (العجمی)دا بگیرێت کە ماوەیان بەسەر چووبوو".

پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھێما بۆ ئەوەش دەکات: "دواتر لەلایەن شارەوانییەوە کەلوپەلەکان لەناوبران".













باسنيوز
Top