حزبی زەحمەتکێشان سەرکردایەتییەکی نوێ هەڵدەبژێرێت

 حزبی زەحمەتکێشان سەرکردایەتییەکی نوێ هەڵدەبژێرێت
کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەردەوامە و بڕیارە ڕۆژی هەینی 5/5/2017، دەستەیەکی نوێی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵبژێردرێت.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، هیوا سەید سەلیم، ئەندامی کۆنگرەکە ڕای گەیاند، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا، لە کۆنگرەی حزبەکەیان، چەند ڕاپۆرتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن و سیستەمێکیش بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی حزبەکە دەستنیشان دەکەن.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕۆژی هەینی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبدەبژێردرێت.

هیوا سەید سەلیم لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەی سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم ڕای گەیاند: ”ئێمە لە زەحمەتکێشان، پێش هەر هێزێکی دیکە، خۆمان بە خاوەنی پرسی ڕیفراندۆم دەزانین و مافی چارەی خۆنووسین مافێکی یاساییە و پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ ئەو بابەتە“.
















باسنيوز
Top