سەرۆككۆماری عێراق دەڵێ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان دەدەم

سەرۆككۆماری عێراق دەڵێ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان دەدەم
سەرۆككۆماری عێراق دەلێ سەربەخۆیی كوردستان گرفتی زۆری لەبەردەمدایە، بەڵام ئەگەر خەڵك بڕیاری خۆیان بدەن، دەگەرێمەوە كوردستان و دەست لەسەرۆككۆماری دەكشێنمەوە.

فوئاد مەعسوم سەرۆككۆماری عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری ناوەندی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە كە دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لەمپەری لەبەردەم دایە،و تاكوو ئێستاش توركیا و ئێران لەدژی دەوەستنەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش مەعسوم رایگەیاندووە كە ئەگەر راپرسی بكرێت، دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەدەم،و دەست لەپۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەكێشمەوە، ئەو دەلێ دەنگەكەم لەو پێناوەدا دەدەم كە نەوەكانی داھاتوو نەلێن باوك و باپیرانمان دەنگیان لەبەرژەوەندی كورد نەدا.
bas news-
Top