سوپای تورکیا: پێش ھێرشە ئاسمانییەکانی شنگال و قورەچۆغ پەیوەندی بە نوێنەری سەربازی و مەدەنیی وڵاتە پەیوەندیدارەکان کراوە

سوپای تورکیا: پێش ھێرشە ئاسمانییەکانی شنگال و قورەچۆغ پەیوەندی بە نوێنەری سەربازی و مەدەنیی وڵاتە پەیوەندیدارەکان کراوە


لە راگەیەنراوێکی سوپای تورکیادا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان بۆ سەر ھەریەک لە شنگال و کاراچۆغ: ''بەر لە ئەنجامدانی ھێرشە ئاسمانییەکان، پەیوەندیی بە نوێنەرە سەربازیی و مەدەنییەکانی وڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە کراوە و زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە و لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەدا کە پێشتر لەسەری رێککەوتووین، دراوەتێ. بە مەبەستی زیان نەگەیاندن لە لایەن سوپای تورکیاوە بە ھاووڵاتییانی سڤیل و کارمەندانی وڵاتانی دیکە کە رەنگە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بووبن، ھەموو جۆرە رێوشوێنێک گیراوەتە بەر و ئەوپەڕی ھەستیاریی لەوبارەیەوە نیشاندراوە''.



راگەیەنراوەکە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیادا بڵاوکراوەتەوە و تیایدا، ھێرشە ئاسمانییەکانی دژی پەکەکە/پەیەدە لە چیای شنگال لە عێراق و چیای کاراچۆغ لە سووریا وەبیرھێنراوەتەوە.



لە دەقی راگەیەنراوەکەدا نووسراوە،



''بەر لە ئەنجامدانی ھێرشە ئاسمانییەکان، پەیوەندیی بە نوێنەرە سەربازیی و مەدەنییەکانی وڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە کراوە و زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە و لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەدا کە پێشتر لەسەری رێککەوتووین، دراوەتێ. بە مەبەستی زیان نەگەیاندن لە لایەن سوپای تورکیاوە بە ھاووڵاتییانی سڤیل و کارمەندانی وڵاتانی دیکە کە رەنگە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بووبن، ھەموو جۆرە رێوشوێنێک گیراوەتە بەر و ئەوپەڕی ھەستیاریی لەوبارەیەوە نیشاندراوە''.



لە لایەن تەواوی ئەندامانی سوپای تورکیا و ھێزە ئەمنییەکانمانەوە، لە ناوخۆی سنوورەکانی وڵات و دەرەوەی سنوورەکانیش بە شێوەیەکی پێداگریانە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز. ئۆپەراسیۆنەکانیش تا لەناوبردنی دوواین تیرۆریست بە ھەمان پێداگریەوە بەردەوام دەبێت.
payamner-
Top