وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی بەرایی کاندیدەکانی سکۆلەرشیپی قوبرس ڕاگەیاند
دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ماوەی ڕابردوودا ١٠ سکۆلەرشیپی لە قوبرس ڕاگەیاند، ژمارەیەک خوازیار داواکاریان پێشکەشکرد، دوای ھەڵسەنگاندنی داخوازییەکانیان بەپێیی مەرجەکانی ھاتوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی بەرایی ئەو سکۆلەرشیپە ڕادەگەێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ، ئەوە خراوەتەڕوو: "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو کەسانە دەکات، کە ناویان لە لیستی ھاوپێچ ھاتووە، لەماوەی دیاریکراودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نێردراوان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن، ئەم پێداویستییانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیاندا بھێینن تا کارە پێویستەکانیان بۆ ڕایی بکرێ".
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو: "پێداویستیەکان بریتییە لە: پوختەی ڕاژە، ئەگەر فەرمانبەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت، لاری نەبوونی ئەو فەرمانگەی کە کاری لێ ئەکات، بڕوانامەی بەکالۆریۆس، بۆ کاندیدانی ماستەر، بڕوانامەی ماستەر بۆ کاندیدانی دکتۆرا، ھاوکات لەگەڵ وێنەیەک لە پاسپۆرت، تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی".
ھاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی روون کردوەتەوە: "دوایین کات بۆ وەرگرتنی پێداویستیەکان، ڕێکەوتی 14/5/2017یە".
bas news -
