خورماتوو.. نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان دیاری کرا

خورماتوو.. نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان دیاری کرا


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی خورماتوو، نرخ و کاتی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکانی دیاری کرد.



ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017 لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی خورماتوو کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، نرخ و کاتی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکانی دیاری کرد، لە راگەیەندراوەکە ھاتووە: "قایمقامی شارۆچکەی خورماتوو، بە ھەماھەنگی ئەنجومەنی شارۆچکەکە بۆ بەرچاو روونی ھاوولاتیانی خوشەویست، بڕیاری بە راگەیاندنی نرخ و کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەھلییەکانی ئەو شارۆچکەیە دا".


لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "مۆلیدە ئەھلییەکان لە کاتژمێر 12:00 دەست پێ دەکات تا کاتژمێر 3:00 دوای نیوەڕۆ، ھەروەھا لە کاتژمێر 6:00 ئێوارەوە تا کاتژمێر 12:00 شەو بەردەوام دەبێت، ھەر مۆلیدەیەکیش دوای چوار کاتژمێر کارکردن بە بەردەوامی، کاتژمێرێک مۆلەتی پشووی ھەیە".
راگەیەندراوەکە، ئەوەشی روون کردوەتەوە: "نرخی دیاریکراویش بۆ ھەر ئەمپێرێک بە 5 ھەزار دینار خەملێندراوە".

bas news -
Top