خورماتوو.. ھاووڵاتییەکی عەرەب رفێندرا

خورماتوو.. ھاووڵاتییەکی عەرەب رفێندرا


دوێنێ ئێوارە لە شارۆچکەی خورماتوو، لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە، ھاووڵاتییەکی عەرەب رفێندرا.



محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی دوێنی 2/5/2017 ھاوولاتییەکی عەرەب، دانیشتووی گوندی تەل شەرەف بەناوی محەمەد خەلەف زیاب، لە دایک بووی 1982 لەنێو ماڵەکەی خویدا لە گەڕەکی تینی شارۆچکەی خورماتوو، پشت قوتابخانەی شەمس ئەلعێراق رفێندرا".



بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: ئەو ھاووڵاتییە، لەلایەن سێ چەکداری دەمامکدارەوە، بەجلی رەش و ئۆتۆمبێلێکی جوری ئەلەنترای ڕەنگ سپی رفێندراوە".

ئاشکراشی کرد: "حالەتی رفاندن لە شارۆچکەی خورماتوو ڕووی لە زیادبوون کردووە".

bas news -
Top