خورماتوو.. پۆلیسی بازگەیەک فیشەکێک لە شوفێرێک و کچە قوتابییەک دەدات
دوای نیوەڕی ئەمڕۆ چوارشەممە، کچێک و شوفێرێک بەھۆی بە ھەڵە دەرچوونی فیشەکێک لەلایەن پۆلیسێکی بازگەی خورماتوویەوە، بریندار بوون.
محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017 کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ، شوفێرێک و کچە قوتابییەک بە ناوەکانی سەمیر سەعدوون جەعفەر و سێوکل سەمین محەمەد، لەلایەن پۆلیسێکی فریاکەوتنەوە لەنێو بازگەی باکووری شارۆچکەی خورماتوو فیشەکێکیان بەرکەوت".
بەرپرسی راگەیاندی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ھۆکارەکەش ئەوە بووە کە ئەو پۆلیسە بە ھەڵە فیشەکەکەی لەدەست دەرچووە، ئەوان بریندار بوونە".
bas news -
