کەرکووک.. پزیشکێکی ئافرەت بە چەقۆ بریندار دەکرێت
لە بنکەیەکی تەندروستی لە ناو شاری کەرکووک، کەسێک بە چەقۆ ھێرش دەکاتە سەر پزیشکێکی ئافرەت و بە سەختی برینداری دەکات.
حوسێن سابیر، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2017، لە بنکەی تەندروستی گەڕەکی واستی شاری کەرکووک، کەسێک بە چەقۆیەکەوە دەچێتە ناو بنکەکەوە، پزیشکێکی ئافرەت بە ھۆی چەقۆیەکەوە بە سەختی بریندار دەکات، پاشان ئەو کەسە بە پەلە لە بنکەکە دەرچووە و بۆ شوێنی نا دیار ھەڵھاتووە".
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک، ئەوەشی خستەڕوو: "دواتر پزیشکەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک کرا، بە مەبەستی چارەسەری".
bas news -
