وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن: پیش عێراق پلانمان بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى ناوخۆیی هه‌بووه
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، كه پێش ئه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى دروست ببێت وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پلانى بۆ دروستكردنى فرۆكه‌خانه‌ى ناوخۆیی و ڕاكێشانى هێڵی ئاسنین له نێوان شاره‌كاندا، هه‌بووه.
ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" پێش دروست بوونى قه‌یرانى دارایى له هه‌رێمى كوردستاندا پلانمان بۆ درووستكردنى فرۆكه‌خانه‌ى ناوخۆی و ڕاكێشانى هێلى ئاسنین له نێوان شاره‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام قه‌یرانى داراى به‌رنامه‌كانى وه‌ستاندین".
وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى 5ى 2017 له میانى خوێندنه‌وه‌ى گوتارێك له كۆڕبه‌ندى فرۆكه‌خانه‌ى شارستانییه‌كان بۆ گه‌شتوگوزار كه له سلێمانى ڕێكخرابوو، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، كه له به‌رنامه‌یاندا هه‌یه، فرۆكه‌خانه‌ى ناوخۆیی له شاره‌كانى عێارقدا درووست بكه‌ن، ئومێد محه‌مه‌د هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئه‌گه‌ر بڕیارێكى وابدرێت، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌گه‌ر بێت و فرۆكه‌خانه‌ى ناوخۆیی له شاره‌كانى هه‌ریمى كوردستاندا بكرێته‌وه، ئه‌وا له ڕووى بازرگانیی و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌وه سوودى خۆى ده‌بێت، گوتیشی :" به‌ڵام ناشزانین تاچه‌ند ئه‌و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌ى حكوومه‌تى عێراق ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
bas news -
