هێمن ههورامى له بارهى سهربهخۆییهوه: چارەسەر بۆ ئەم دۆخه دووبارە نەبوونەوەی ڕابردووە
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا، هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێوارەی ۲ی٥ی ۲٠۱۷ لە سەنتەری توێژینهوهى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا بابەتێکی زانستی لهسهر پرسی سهربهخۆیی بۆ ژمارەیەک لێکۆلەر و قوتابیانی خوێندنی باڵای زانکۆکە، پێشكهش كرد.
له بابهتهكهیدا، هێمن ههورامى، بە وردی و بە گوێرەی زانستی پەیوەندییه نیودەوڵەتییەکان، بایەخی هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆیی بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
ئهندامهكهى سهركردایهتى پارتى كه هاوكات یاریدهدهرى مهسعود بارزانی_یه، بابەتەکەی بەسەر چەند تەوەرێکدا دابەش کرد بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی زانستییانە ئەو قووڵاییه مێژوویانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە ئێستا گەیاندووە، بخاتەڕوو و بزانرێت ئاخۆ دووبارەکردنەوەی ئەو شێوازە جوگرافیایە و ئەو پێکهاتە نەتەوەییانەی کە بەبێ خواستی خۆیان بە دەوڵەتێکەوە لکێنراون، ئارامی و ئاسایشی لە ناوجەکەدا تێکداوە، یاخود بووەتە سەرئێشە بۆ ئاسایش و ئاشتی جیهانی.
گوتیشی :" ڕاستە تیرۆر سنووری نییە و نەتەوە و ئاینیشى بەزاندووە، بەڵام فەزای حوکمڕانی ناوچەکە پەروەردەکەری ئەم بیره تووندڕەوە بووە، بۆیە چارەسەر بۆ ئەم دۆخه، دووبارە نەبوونەوەی ڕابردووە.
لهو بابهته، هێمن ههورامى، جهختی كردهوه، كه هەر ئەمەشە وایکردووە هەرێمی کوردستان ڕێگایەک بگرێتەبەر کە ببێتە ئامرازێك بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی، پێیوابوو کە سیاسەتی سەرۆک بارزانی لە ڕابردووی سەرۆکایەتییەکەیدا، ئەوەی سەلماندووه، هەرێمی کوردستان چۆن لە ئێستادا بووهتە لانکە و ناوەندی گشت ئایین و نەتەوە جیاوازەکان، ئاوەهاش ئایندەیەک بونیاد دەنێت کە نموونەیەک بێت لە ناوچەکەدا.
bas news -
