فازڵ میرانی له‌گه‌ڵ كۆنسووڵی ئه‌مریكادا كۆ بووه‌وه
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) پێشوازی له كۆنسوڵی ئه‌مریكی له هه‌رێمی كوردستان (كین گروس) و شاندی یاوه‌ری كرد. له دیداره‌كه‌دا، (فازڵ میرانی) باسى له بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و دواپێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان كرد.
هاوكات (میرانی) جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تی و ئێش و ئازاره‌كانی، به درێژایی مێژوو گه‌لی كورد هه‌رده‌م هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و ئازادی بووه له پێناو گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانی خۆی و هه‌رده‌م خوازیاری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و برایانه بووه له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانی و، له ڕێڕه‌وی خه‌باتی خۆی به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به خواست و ئامانجه‌كانی به‌ڕێگای دیالۆگ و لێك تێگه‌یشتن.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ كۆنسووڵی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئێستا مافی خۆیه‌تی هه‌نگاو بنێت و ئاماده‌كاری بكات بۆ گشت پرسی و مافی چاره‌نووس دوور له توندوتیژی، كه ئه‌مه مافێكی سروشتیی هه‌موو گه‌لێكه و به پشتبه‌ستن به یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ، ئێمه‌ی كورد وه‌كو هه‌موو گه‌لێك مافی چاره‌نووس به مافێكی ڕه‌وای خۆمان ده‌زانین وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دونیا و، ئه‌مه‌ش نابێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ وڵاتێك، به‌ڵكو ده‌بێته چاره‌سه‌ری زۆر كێشه و خۆشگوزه‌رانی گه‌لانی ناوچه‌كه.
سكرتێری مه‌كته‌بى سیاسى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بووه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورددا بێت و به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیشه‌وه، به‌ڵام نه‌ك به‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌ی ئێستا.
(فازڵ میرانی) هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌ڵ و وڵاتی ئه‌مریكا و هێزی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان له شه‌ڕی دژی داعش و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه به كۆتاییهێنانی تیرۆریستانی داعش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ڵكو گرینگه هزری توندڕه‌وی بنبڕ بكرێت.
له‌لای خۆیه‌وه كۆنسووڵی ئه‌مریكا سوپاس و ستایشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانه‌تی و به‌رگریكردنیان له به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها گوتی كه گرنگه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م له هێمنی و سه‌قامگیریدا بێت و هه‌موو كێشه‌كان ده‌بێ به رێگای دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕاشیگه‌یاند ''ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكین كه ببێته مایه‌ی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.''
kdp -
