د. محەممەد حاجی: تەنیا گۆڕان ئامادەی دیاریکردنی نوێنەر نییە

د. محەممەد حاجی: تەنیا گۆڕان ئامادەی دیاریکردنی نوێنەر نییە
ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، داوا لە ھەموو لایەنەکان کراوە نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم دیاری بکەن، تەنیا گۆڕان ئامادەی دیاریکردنی نوێنەر نییە، ئەوانەی دیکە زۆرینەیان نوێنەری خۆیان دیاری کردووە و ئامادەن نوێنەر دیاری بکەن.

(د. محەممەد حاجی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان داوای لە ھەموو لایەنەکان کردووە، نوێنەری خۆیان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم دیاری بکەن، زۆرینەی لایەنەکانیش نوێنەری خۆیان دیاری کردووە و ئامادەن نوێنەر دیاری بکەن، تەنیا بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت، کە تا ئێستا ئامادە نییە، بۆیە ڕەنگە تا حەفتەیەکی دیکە ھەموو لایەنەکان نوێنەری خۆیان دیاری بکەن.''

(د. محەممەد حاجی) گوتی: ''بڕیارە ئەمساڵ ڕیفراندۆم بکرێت و بەپێی پێشبینیی منیش ڕەنگە لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا ڕیفراندۆمەکە بکرێت.''

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش گوتی: ''باسکردنی ڕیفراندۆم بە شێوەیەکی گەرموگوڕ لەلایەن جەماوەرەوە، نیشانەی ئەوەیە کە جەماوەر بۆ ڕیفراندۆم ئامادەیە و لە ھەندێک شوێن کەمپینیشی بۆ دروست کراوە و تەنیا ئەوە دەمێنێت، کە کۆمیسیۆن ڕاسپێردرێت و لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو مەبەستە تەواو دەکات.''
kdp -
Top